سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی کارگەی جووتیار داده‌نێت، كه تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانى فینگه‌ر له په‌تاته.
كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17/6/2021، به ئاماده‌بوونى مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی کارگەی جووتیار بۆ بەرهەمهێنانی فینگەر لە پەتاتە، لە ناحیەی روڤیا له سنوورى پارێزگاى دهۆك، دادەنرێت.
پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای (K . H کوردستان - هۆڵەندا) بە پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە بڕی نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.