سوودەکانی کرێمی دەوری چاو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له کۆی ئەندامەکانی دموچاو، پێستی ژێر چاو زۆر هەستیارە و زۆر زووتر له پێستی دموچاو چرچ و لۆچ دەبێت.

بەگوێرەی زانیاریی پزیشکان و پسپۆڕانی بواری پێست، پێویستە هەمیشە گرنگیی بەم بەشەی رووخسار بدرێت. سەبارەت بەم بابەتە، پزیشکانی ئێرانیی دانیشتووی بەریتانییا لە ماڵپەڕی فەرمیی (ئێرانییەکانی بەریتانیا) جەخت دەکەنەوە، پێستی ژێرچاو بەهۆی ئەوەی گرێی کەمتری تێدایە و بەخێراییش وشک هەڵدەگەڕێت، لەبەر ئەم هۆکارە، چرچ و لۆچەکانی ژێرچاو زووتر دەردەکەون.

بۆیە پزیشکان و پسپۆڕان جەختدەکەنەوە کە پێویستە بۆ شێدارکردنی پێستی ژێرچاو، شەوانە سوود لە کرێمی تایبەت بە ژێرچاو وەربگرن.