كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

نەخواردنی نانی بەیانی تووشی ئەم کێشەیەت دەکات

 

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکان، نەخواردنی نانی بەیانی، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەک زیاد دەکات. ئەنجامی توێژینەوەکان دەرخەری ئەو ڕاستییەن، نەخواردنی ژەمی بەیانی، هۆکارێکە بۆ سەرهەڵدانی کێشە و نەخۆشیی شەکرە.

لەسەر ئەم بابەتە، پزیشکان بۆ گۆڤاری تەندروستیی (سێو) روونی دەکەنەوە: "نەخواردنی نانی بەیانی دەبێتە هۆی ئەوە شەکری خوێن بە شێوەیەکی نائاسایی بەرز ببێتەوە و ئەم حاڵەتە سەرەتایەکە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە".

جگە لەم کێشەیە، گرنگی نەدان بە خواردنی ژەمی بەیانی، کاریگەریی هەیە لەسەر زۆربوونی کێشی جەستە و سەرهەڵدانی نەخۆشییەکانی دڵ، بۆیە پێویستە رۆژانە گرنگیی بە خواردنی ژەمی بەیانی بدەی.