له ناحیه‌ى سیته‌كى سنوورى قه‌زاى شارباژێڕ له پارێزگای سلێمانی، شوفێرى حه‌فاره‌یه‌ك به‌هۆى كه‌وتنه ژێر حه‌فاره‌كه‌ی گیانى له‌ده‌ست دا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى سلێمانى بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی محه‌مه‌د له ناحیه‌ی سیته‌ك له سنووری قه‌زای شارباژێڕ له كاتی داگرتنی حه‌فاره‌یه‌ك له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی كرێن، حه‌فاره‌كه خزیوه و كه‌وتووه به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه‌دا و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ئاشكراشی كردووه كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه كردووه و ته‌رمى شوفێره‌كه‌ش گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكى دادیی سلێمانی.