هەرێمی كوردستان میوانداری پاڵەوانیەتی وەرزشی ئاسمانیی عەرەبی دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەرێمی كوردستان میوانداری پاڵەوانیەتی وەرزشی ئاسمانیی عەرەبی دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە حامد رەعد سەرۆکی فیدراسیۆنی وەرزشی ئاسمانیی عێراق رای گەیاند بڕیارە لە مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوودا پاڵەوانیەتی وەرزشی ئاسمانی عەرەبی له هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

حامد رەعد لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد كە مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتی وەرزشی ئاسمانی عەرەبی لە هەرێمی کوردستان، بڕیاریشی داوە پشتگیری دارایی و لۆجستی بۆ دابین بكرێت.

پاڵەوانیەتییەكە چوار چالاكی لەخۆ دەگرێت، كە بریتیین لە بازدان لە هەلیكۆپتەرەوە، خۆهەڵدان بە پەرەشووت لە بەرزایی، پاراگلایدەر و فڕین بە پەرەشووت.