ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناو بازاڕی قەڵادزێ کەسێک بە دەمانچە تەقەی لە ئاوەڵزاوایەكی خۆی كرد و به سه‌ختى بریندار بوو.
شۆڕش ئیسماعیل گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند "پاش نیوە‌ڕۆى ئه‌مڕۆ كه‌سێك له‌ناو بازاڕى قه‌ڵادزێ، به ده‌مانچه ته‌قه‌ى له ئاوەڵزاوایەکی خۆی كردووە، بەم هۆیەوە بە سەختی بریندار بووە".
گوتیشى "به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه، برینداره‌كه ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى كراوە".
هەروەها باسى له‌وه‌ش كرد "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌قه‌كه‌ره‌كه کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ ئاوەڵزاوەکەی هەبووە و بەم هۆیەوە تەقەی لێ کردووە".
ئێستا ته‌قەكە‌ره‌كه ده‌ستگیر كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتریش له ڕووداوه‌كه ده‌ستى پێكردووه.