جووتیار عادل: هیوادارین لە ئایندەکی نزیک مووچە بێ لێبڕین بدەین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

جووتیار عادل: هیوادارین لە ئایندەکی نزیک مووچە بێ لێبڕین بدەین

 

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێ.

د. جووتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "دوێنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێ و بڕی ئەو پارەیەشی کە لەسەری رێککەوتووین لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە دەنێردرێ".

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: "گوتیشی هیوادارین لە ئایندەکی نزیکدا مووچە بێ لێبڕین بدەین".

ئاماژەشی بەوەدا، کە گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسی بودجەی کوردستان کرا و بەمنزیکانە دەدرێتە پەرلەمان و هیوادارین رێککەوتنی بودجەی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.

هەروەها د. جووتیار عادل ئەوەشی خستە روو، کە دەوامی (تەناوب) بەنۆرەی فەرمانبەران لە فەرمانگەکان ناهێڵدرێ.

لەبارەی گرانبوونی نرخی بەنزینیشەوە گوتەبێژی حکوومەت جەختیکردەوە کە لە هەوڵدان نرخی بەنزین کەمبکرێتەوە و جێگیربکرێت.