سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانان دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانان دەكات

ئەمڕ چوارشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بێڵ ڕیچارد جێگری فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا جێگری فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان كرد بەهۆی شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگانەی لە لایەن پەكەكەوە لە چیای مەتین شەهید بوونە و هیوای چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جێگری فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا بارودۆخی مەیدانیی هەوڵی هاوپەیمانان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریای بۆ سەرۆك بارزانی خستە ڕوو.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا دروستكردنی ناوەندی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی عێراقی بۆ پاراستنی ناوچەكان لە هەڕەشەی تیرۆریستان و هەروەها هەنگاونان بۆ پێكهێنانی هێزی هاوبەشی هەردوولا بۆ هەمان مەبەست بە گرنگ و بەرهەمدار وەسف كرا.

هەوڵەكان بۆ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و ئەنجامدانی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو و، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا ئەوەی خستەڕوو كە یەكخستنەوەی پێشمەرگە بە لای وڵاتانی هاوپەیمانەوە گرنگی و بایەخێكی تایبەتی هەیە.