كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێكرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێكرد

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستى پێكرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16/6/2021، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند بابه‌تێك ده‌ستى پێكرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، كه‌ لە کۆبوونەوەکەى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستاندا، ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

یه‌كه‌م: خستنه‌ڕووی پوخته‌ی سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌ورووپا.

دووه‌م: خستنه‌ڕووی دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، نه‌وت و بانكی بازرگانی (TBI) بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 11 له‌ یاسای بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2021، خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانكار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ رۆژانی 31/5/2021 تاوه‌كوو 2/6/2021 و رۆژی 7/6/2021، له‌ به‌غدا.

سێیه‌م: بابه‌تی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.

چواره‌م: خستنه‌ڕووی بابه‌تی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێشتر ره‌شنووسی بڕیارێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون ئاماده‌كرابوو و ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرابوو.