سەرۆکی هەردوو وڵاتی رووسیا و ئەمریکا، لە وڵاتێکی ئەوروپی کۆ دەبنەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (RT)، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا بەرەو شاری جنێڤ لە سویسرا، بەڕێ کەوتووە.
بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 16-6-2021 بە کاتی ناوەندیی ئەوروپا (کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر)، ڤلادیمێر پوتین و جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا کۆ ببنەوە.
پوتین و بایدن سەرەڕای گفتوگۆکردن لەبارەی پەیوەندیی رووسیا و ئەمریکا، چەن تەوەرێکی دیکە تاوتوێ دەکەن، کە بریتین لە؛
- سەقامگیریی پەیوەندییەکان
- بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا
- بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان
- هەماهەنگیی ئابووریی ۆسکۆ و واشنتن
- گۆڕانی کەشوهەوا
- ناکۆکییە جیهانییەکان