پارەی مامۆستایانی وانه‌بێژ خه‌رج ده‌كرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پارەی مامۆستایانی وانه‌بێژ خه‌رج ده‌كرێ

 نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ئاشکرای دەکات، پارەی وانەبێژان بۆ مانگی یەک خەرج دەکرێ.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16/6/2021، کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "شایستەی مانگی یەكی 2021 بۆ سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەکرێت، بە مەرجێک لە وانەبێژی بەردەوام بێت بۆ ساڵی خوێندنی 2020_2021  و فەرمانی وانەبێژی بۆ نوێ کرابێتەوە لە پەروەردەکەی، هەروەها دۆسیەیان هەبێت و ناویان لەناو سیستەمی e.parwarda هەبێت ".

پێشتر، بەپێی بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بۆ   مانگەکانی  10و 11و 12ی ساڵی ڕابردوو بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و سەروو بەکالۆریۆس، 300 هەزار دینار بۆ هەر مانگێک  بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمیش، 250 هەزار دینار خەرج کرا.

کارۆخ عەبدوڵڵا  ئاشکرای دەکات "بڕی شایستەی مانگی یەك بۆ خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس 300 هەزار دینارە و بۆ بڕوانامەی دیبلۆم 250 هەزار دینارە و  وەکوو  میکانیزمی چەند مانگی ساڵی  پێشوو دەبێ".

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 18 هەزار وانەبێژ هەن و شایستەی داراییان پێ دەدرێت.

نوینەری مامۆستایانی وانەبێژ  ڕوونی کردەوە، ئەوان  داواکارن" شایستەی  شەش مانگی  ئەمساڵ بەشێوازی جێگیر مەقتوع  دابەش بکرێت ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو وانەبێژانەی پۆلی ١٢ دەڵێنەوە و ئەوانەی دوو دەوام دەکەن، هەروەها  داواکارین بۆ  وەرزی خوێندنی ساڵی 2021_2021 وانەبێژان بکرێنە گرێبەست ".