مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی سەیوان، بە ھاوکاریی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیر کرد، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئافره‌تێكى لە گۆڕستان کوشتبوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/6/16، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دوای ئەوەی شەوی 29 له‌سه‌ر 2021/5/30، تەرمی ئافرەتێک بە خنکێنراوی لە گۆڕستانی سەیوان لە سلێمانی دۆزرایەوە، پاش لێکۆڵینەوەی ورد و کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو ئەنجامدەری تاوانەکە لە ھەمان شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکەی بدۆزرێتەوە و له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی سەیوان دەستگیر بکرێت".
پۆلیسى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، تۆمەتبار (ب، ب، ح) لەدایکبووی 1997 لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، ئێستاش بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.