به فه‌رمانێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قایمقامى كۆیه ده‌گۆڕدرێت و کەسێکی دیکە بە وەکالەت دەکرێتە قایمقام.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نووسراوێكدا كه دوێنێ سێشەممە 15/6/2021 به ژماره (11892) ده‌رچووه ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه دواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى قایمقامى كۆیه (یووسف حه‌سه‌ن حوسێن) بڕیار درا بە دانانی (تاریق جه‌لال حوسێن) کە له ڕۆژى ده‌ستبه‌كاربوونى بە وەکالەت ببێتە قایمقامی کۆیە.
ده‌رباره‌ى بڕیاره‌كه تاریق جه‌لال قایمقامى ڕاسپێرادرا بۆ قایمقامی کۆیە بە وەکالەت به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌و نووسراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانەوە ده‌ركراوه و ڕاسپێردراوم به‌وه‌ى كه ببم به قایمقامى كۆیه به وه‌كاله‌ت، به‌ڵام ڕۆژى ده‌ستبه‌كاربوونم دیارى نه‌كراوه و هه‌ركات ئه‌و ڕۆژه دیارى كرا له پۆسته‌كه‌دا ده‌ستبه‌كار ده‌بم".