كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

موقتەدا سەدر: ئەوەی پێكوتەی كۆرۆنا وەرنەگرێت لە ئێمە نییە

ئەمڕۆ سێشەممە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانیی "ئەلسائیرون" لە پەرلەمانی عێراق ڕای گەیاند هەر كەسێك پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا وەرنەگرێت، لەوان نییە.

سەدر لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "تویتەر"، هەموو كارمەندانی دەزگاكانی سەر بە رەوتی سەدر و لایەنگرانی سەدری ئاگادار كردەوە لە پێویستی وەرگرتنی پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.

هەروەها نووسیویەتی "هەر كەسێك پێكوتەی كۆرۆنا وەرنەگرێت، لە دەرەوەی دەزگاكانی ڕەوتەكەی حسێب دەكرێت".

موقتەدا سەدر بڕیاریشی داوە ڕێگری لە كاركردنی ئەو كەسانە لە ناو ڕەوتی سەدر بكرێت، كە تا ئێستا پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایان وەرنەگرتووە.