ئه‌مڕۆ سێشەممە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئاسایشى شاره‌زوور بڵاوی کردووەتەوە كه هێزه‌كانیان له سنوورى شاره‌دێى ته‌وێڵه‌ى سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ژن و پیاوێكى ئێرانی‌یان به تۆمه‌تى مامه‌ڵه‌كردن به كه‌لوپه‌لى شوێنه‌واره‌وه ده‌ستگیر كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئاسایشى شاره‌زوور ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە به‌مه‌به‌ستى ڕێگریكردن له كڕین و فرۆشتنی شوێنه‌وار و مامه‌ڵكردن و هه‌ڵگرتنی و دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى، به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (٦٣) له یاسای شوێنه‌وار، هێزه‌كانیان له بنكه‌ی ئاسایشی ته‌وێڵه توانیان دوو تۆمه‌تبار به سێ پارچه شوێنه‌واره‌وه ده‌ستگیر بکەن.
به‌پێێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، دوو تۆمه‌تباره‌كه ژن و مێردن و هاووڵاتیی ئێرانین و فارسن، و دواى ده‌ستگیركردنیشیان دۆسیه‌ی لێكۆلینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.