دەربەندیخان.. سێ راوچی دەستگیر کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دەربەندیخان.. سێ راوچی دەستگیر کران

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت،سێ راوچیی ماسی لە دەریاچەی دەربەندیخان دەستگیر کران.

عەمید ھێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی دەریاچەی دەربەندیخان لەپێناو پاراستنی سامانی ماسی لە لایەن بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان سێ کەس دەستگیر کران کە تۆڕیان خستبووە ناو دەریاچەکە و سەرقاڵی ڕاوی ماسی بوون، هەروەھا دەستیشگیرا بەسەر تۆڕێکی ڕاوی ماسی".


راشیگەیاند: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێککاری یاسایی".