سێ ژنی بە رەچەڵەک عێراقی دەبنە وەزیر لە حکوومەتی نوێی ئیسرائیل
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سێ ژنی بە رەچەڵەک عێراقی دەبنە وەزیر لە حکوومەتی نوێی ئیسرائیل

سێ ژنی هاووڵاتیی ئیسرائیل، کە بە رەچەڵەک عێراقین، دەبنە وەزیر لە حکوومەتی نوێی ئیسرائیل.

رۆژی یەکشەممە 13-6-2021، پەرلەمانی ئیسرائیل متمانەی بە کابینەی 36ـەمی حکوومەتی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتیی نەفتالی بینیت، سەرۆکی راستڕەوەکان و یائیر لابیدی سەرۆکی پارتی داهاتووی میانڕەو، بەشێوەی خوول، بەخشی.

ئەو کابینەیەی حکوومەتی ئیسرائیل نۆ ژن لەخۆ دەگرێت، کە بەرزترین ئاستی بەشداریکردنی ژنانە لە کابینەکانی حکوومەتی ئەو وڵاتە.

سێ لەو ژنانە، بە رەچەڵەک عێراقین و دایک و باوکیان لە سەرەتای دامەزراندنی ئیسرائیلەوە، چوونەتە ئەو وڵاتە.

سێ ژنە وەزیرە بە رەچەڵەک عێراقییەکەی حکوومەتی ئیسرائیل:

- Orna Barbivai

ئۆرنا باربیڤای، وەزیری ئابووری

تەمەنی 58 ساڵە و لە شارئ عەفولە لە باکووری ئیسرائیل لە دایکێکی عێراقی و باوکێکی رۆمانی، لەدایک بووە.

- Ayelet Shaked

ئەیالەت شاکد، وەزیری ناوخۆ

تەمەنی 45 ساڵە و لە تەل ئەڤیڤ لە دایک و باوکێکی عێراقی لەدایک بووە.

- Yifat Shasha-Biton

یەفعات شاشا، وەزیری پەروەردە

لە ساڵی 1973 لە تەلئەڤیڤ لە دایکێکی مەغریبی و باوکێکی عێراقی لەدایک بووە.