كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

یوونیسێف لە چەند بوارێکدا هاوکاریی خەڵکی دهۆک دەکات

بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە دهۆکیش رای گەیاند ئەمڕۆ گفتوگۆمان لەگەڵ ڕێکخراوی یوونیسێفدا کرد، بۆ ئەوەی لەمەودوا لە چەند رووێکەوە هاوکاریی خەڵکی سنوورەکە بکات.

 د. شێرزاد حه‌مید، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە دهۆک بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 14/6/2021 بۆ پشتیوانیی لە قوتابییانی لە خوێندن دابڕاو، هەروەها بۆ پشتیوانی لە ئافرەتانی دووگیان، گفتوگۆمان لەگەڵ رێکخراوی یوونیسێفدا کرد".

گوتیشی: "رێکخراوی یونیسێف لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لەڕێگەی چەند بەرنامەیەکەوە هاوکاریی خەڵکی سنووری پارێزگای دهۆک دەکات، ئەمڕۆ سێ تەوەرەمان لەگەڵیاندا باس کرد، کە یوونسێف بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی سەرژمێری و چاودێریی کۆمەڵایەتی، لە ئێستا بەدواوە کاریان لەسەر بکات، لەوانە بۆ زانینی هۆکاری دابڕانی ئەو منداڵانە لە خوێندن و سستبوونی بەرنامەکانی چاودێریی تەندروستیی بۆ منداڵان، سەرژمێرییەکی تایبەتی خێزان و منداڵە هەژارەکان بکات".

بەڕێوەبەرە گشتیی چاودێریی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی دهۆک ئاشکراشی کرد: "پشیتوانی و هاوکاریکردنی ئافرەتانی دووگیان لەڕێگەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتییەوە دەبێت، هەروەها خولی راهێنان بۆ پێشخستنی توانای کارمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی پارێزگای دهۆک دەکرێتەوە".