لە سنووری كەركووك داعش چەند تاوەرێكی كارەبای ڕووخاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە سنووری كەركووك داعش چەند تاوەرێكی كارەبای ڕووخاند

ماوەیەكە لە سنووری پارێزگای كەركووك تاوەرەكانی كارەبای نیشتمانی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە دەكرێنە ئامانج و دەڕووخێندرێن و بەو هۆیەوە هاووڵاتییانی ناوچەکە بەم گەرمای هاوینە لە کارەبا بێبەش دەبن.

لەمبارەوە، عەلی كەرەم، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی تۆڕی كارەبای كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14/6/2021 لە ناوچەی بای حەسەنی سەر بە قەزای دوبزی سنووری پارێزگای كەركووك، لە ڕێگای تەقینەوەی بۆمبی چێندراوەوە، چەند تاوەرێكی وزەی كارەبا كراونەتە ئامانج و رووخێندراون".

عەلی كەرەم، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی تاوەرە رووخێندراوەکان بکات، ئەوەی خستە ڕوو، كە هەوڵ بۆ چاككردنەوەی تاوەرەكان دەدەن.

هاوکات دوێنێ یەكشەممەش، لە نزیك گوندی داودعەلوك لە ریازی سەر بە قەزای حەویجە لە سنووری پارێزگای كەركووك، لە رێگای تەقینەوەیەكەوە، تاوەرێكی دیكەی وزەی كارەبای نیشتمانی كرایە ئامانج و تێك درا.