ئیسرائیل کارگەیەکی دروستکردنی کەلوپەلی ئۆتۆمبێل لە ئیمارات دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئیسرائیل کارگەیەکی دروستکردنی کەلوپەلی ئۆتۆمبێل لە ئیمارات دەکاتەوە

کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی کارگەیەکی بۆ دروستکردنی کەلوپەلی یەدەگی ئۆتۆمبێل، لە ئیمارات دەکاتەوە.

کۆمپانیای (ئەکواریۆس مەنۆعیم)ی ئیسرائیلی گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای (KIP) لە ئیمارات واژۆ کردووە، بۆ دروستکردنی کارگەکە.

لە کارگەکەدا، کەلوپەلی یەدەگی ئۆتۆمبێل و مۆلیدەی کاربایی بچووک، دروست دەکرێت.

رۆژی سێشەممە 15-9-2020 بە کاتی واشنتن (شەوی سێشەممە بە کاتی هەولێر)، بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات، بە چاودێریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، (رێککەوتنی ئاشتی)یان واژۆ کرد.