هاتوچۆى سۆران ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هاتوچۆى سۆران ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا بڵاو ده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سۆران، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا بۆ خاوه‌ن كۆمپانیا و بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی خۆراك، سووته‌مه‌نى و بیناسازى بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/6/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سۆران، ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "خاوه‌ن كۆمپانیا و بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی خۆراك، سووته‌مه‌نی و بیناسازی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، كاركردن به‌ ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا قه‌ده‌غه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت جۆره‌كانی پیكاب، دوو ته‌نی، قه‌لاب، لۆری و ترێله‌".

هاتوچۆى سۆران ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، هه‌موو ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆوه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.