عێراق.. زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەر لە دەزگا ئەمنییەکان دانگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عێراق.. زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەر لە دەزگا ئەمنییەکان دانگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە

 بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بکرێ، سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەكانی مرۆڤیش لە عێراق ئاشکرای کرد، زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەر لە دەزگا ئەمنییەکان، مافی دەنگدانی تایبەتیان هەیە.

حازم ئەلردینی، بەڕێوەبەری نووسنگەی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/6/2021، لە راگەیاندراوێکدا گوتی: ”دەزگا ئەمنیییەکان بە دەنگدانی تایبەت، لە رۆژی 8ی تشرینی یەکەمی داهاتوو دەنگ دەدەن، بۆ ئەوەی هێزەکانیان ئامادە بن بۆ پاراستنی بنکەکانی دەنگدان بۆ پەرلەمانی عێراق، لە رۆژی دەنگدانی گشتی، لە 10ی هەمان مانگدا“.

روونیشی کردەوە: ”دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان، بە گوێرەی یاسای هەڵبژاردنی ژمارە 9 ی ساڵی 2020، بەپێی پسوولەی بایۆمەتریی نوێ دەبێ“.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە 10ی 10ی 2021دا بکرێت.