لە بارەی پلەبەرزکردنەوە و دۆسیەی فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە بارەی پلەبەرزکردنەوە و دۆسیەی فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدرێ

 بەرپرسێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، دوای تەواوبوونی وردبیینی لە دۆسیەی فەرمانبەران و ڕێکخستەوەی میلاک، بڕیار لەسەر  چۆنیەتی شێواز و میکانیزمی بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەدەدرێ.

د.عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، تایبەت بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "له‌باره‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی ئه‌م بابەتە ده‌كات، ده‌یه‌وێت به‌جۆرێك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ بكات، كه‌ گونجاو بێت له‌گه‌ڵ میلاكی وه‌زارته‌كان و هیچ وه‌زارتێك فه‌رمانبه‌ری زیادی نه‌بێت و وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ پێویستی به‌ فه‌رمانبه‌ر بێت، دوای ئه‌وه‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ به‌پێی پێویست ئه‌نجام ده‌درێتٓ".

دوای قەیرانی دارایی  له ساڵی 2016وە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی ڕاگیراوە، تەنیا سەرمووچە دەکرێ، بەپێی زانیارییەکان، قەبڵاندنی پارەی بەرزەمووچەی فەرمانبەران لە ساڵێکدا نزیکەی یەک ملیار دینارە.

د.عەبدولحەكیم خەسرۆ ئاشکراشی کرد دوای تەواوبوونی وردبینی له  دۆسیەی فەرمانبەران، بڕیار بۆ ئەوبابەتە ده‌دەن، "دوای تەواوبوونی وردبیینی لە دۆسیەی فەرمانبەران و ڕێکخستەوەی میلاک، دوای دیراسەکردن لەگەڵ دارایی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار لەسەر  چۆنیەتی شێواز و میکانیزمی بڕیاری پلەبەرزکردنەوە دەدەدرێ".

بە پێی ڕاپۆرتی دووەمی چاکسازی کە لە مانگی نیسانی 2021 لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیران دراوەتە پەرلەمان زیاتر له 340هەزار دۆسیەی فەرمانبەران پێداچوونەوەی پێداکراوە.

بەرپرسەکەی ئەنجوومەنی وەزیران گوتیشی: "لەپێناو پێداچوونەوە بە دۆسیه‌ی فەرمانبەران لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی، پێویستە وەزیر و سەرۆكی دەستە و فەرمانگە نەبەستراوەكان، راستەوخۆ سەرپەرشتیی ئەم پرۆسەیە بكەن و لەماوەیەكی گونجاودا كۆتایی بە پرۆسەكە بهێنن، ئێستادا گشت وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەكان بە وەزارەتیش دەستیان بە پێداچوونەوە بە دۆسیه‌ی فەرمانبەران كردووە و بابەتەکە بەردەوامه.