ئاسایشى شاره‌زوور ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاسایشى شاره‌زوور ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى شاره‌زوور له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌ڵه‌بجه‌، ڕووداوێكى خۆكوژى بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى شاره‌زوور، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و وێنەیەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، تێیدا هاتووە: "سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆى هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌ له‌ پاركێكی گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی ڕووی دا، گه‌نجێكی له‌دایكبووی ساڵی 1992 كاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆیشتووه‌ته‌ پاركه‌كه‌ و دوو باخه‌وانی لێ بووه‌، دوای سڵاوكردن له‌ باخه‌وانه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ لێیان، به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌نگێك بیستراوه‌، دوای ئاگادار بوون و گه‌یشتنی هێزه‌كانمان بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه‌، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه‌ كه‌سێك به‌ناوی (ڕێكان ته‌حسین فه‌تاح) كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌، ڕووداوه‌كه‌ش خۆكوژی بووه‌ و له‌ ڕێگه‌ی نارنجۆكێكی ده‌نگییه‌وه‌ بووه‌".

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو: "لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتر به‌رده‌وامه‌ هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینەوە، كه‌ پێویست به شڵه‌ژان و ‌دڵه‌ڕاوكێ ناكات، چونكه‌ ڕووداوه‌كه‌ ته‌نیا كارێكی خۆكوژی بووه‌".