مێرگەسۆر.. سەیرانگەی زرارا نۆژەن دەكرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مێرگەسۆر.. سەیرانگەی زرارا نۆژەن دەكرێتەوە

سەیرانگەی زرارا لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، شوێنێكی دڵڕفێن و فێنكە، نۆژەنكردنەوەی شوێنەكەش بە دار و حەسیر و پێكهاتەی سروشتی وای كردووە، كە زۆرترین گەشتیار لەم وەرزەدا رووی تێ بكەن.

رائیب زراری، خاوەن شوێنی گەشتیارییە لە سەیرانگەی رووباری زرارا لە سنووری مێرگەسۆر، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “لە سنووری مێرگەسۆر لە دەڤەری بارزان، چەندین شوێنی گەشتیاری و سەرنجڕاكێش هەن، ئەمەش وای كردووە، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روو لە دەڤەرەكە بكەن، بە تایبەتیش لەم وەرزەی ئێستا”.

گوتیشی: “یەكێك لەو ناوچە گەشتیارییانەش، سەیرانگەی رووباری زرارایە، كە شوێنێكی دڵڕفێن و فێنكە، سروشتە تایبەتەكەی وای كردووە، كە زۆرترین گەشتیار لە وەرزی هاویندا سەردانی بكەن".

روونیشی کردەوە: “ئێستا دەستمان بە نۆژەنكردنەوەی سەیرانگەی رووباری زرارا كردووه‌، بە دروستكردنی كەپر و پێكهاتەی سروشتی و حەسیر و ئەو جۆرە شتانەی، كە خواستی زیاتری گەشتیارانی لەسەرە، ئەوەش هەلی كاری بۆ ئێمەی خاوەن سەیرانگه‌كانی ناوچەكە و چەندین كەسی دیكە رەخساندووە”.