له گه‌ڕه‌كى شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووى دا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانى له‌ده‌ست داوه.
كه‌مێك پێش ئێستا (دووشەممە 14/6/2021)، لە پاركى (ئاشتی)ى گەڕەکى شارەوانیى هەڵەبجە، دەنگى تەقینەوەیەک بیسترا، بەپێى زانیارییەکان بەهۆى ته‌قینه‌وه‌كه کەسێک گیانى لەدەست داوە.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، تا ئێستاش هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه به فه‌رمى ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام ناسنامه‌ى ئه‌و كه‌سه ئاشكرا بووه، كه به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌وه گیانى له‌ده‌ست داوه و خه‌ڵكى سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌یه.
بەگوتەی شایەتحاڵەکان، ئەو کەسەی لەوێ بەهۆی تەقینەوەکە گیانی لەدەست داوە، مۆبایلی پێ بووە، پێش تەقینەوە و دوای تەقینەوەکەش، بەردەوام زەنگی مۆبایلەکەی لێی داوە و پەیوەندی زۆری پێوە کراوە.