سزای سێ جار لە سێدارەدان بۆ بکوژی خێزانە کوردەکەی بەغدا دەردەچێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سزای سێ جار لە سێدارەدان بۆ بکوژی خێزانە کوردەکەی بەغدا دەردەچێت

دادگای تاوانەکان لە ناوچەی کەرخی بەغدا سزای سێ جار لەسێدارەدانی بەسەر بکوژی خێزانە کوردەکەی بەغدا، سەپاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 14-6-2021، دادگای تاوانەکان لە کەرخ بەپێی بەندی یەکەم ئەلف لە ماددەی 406ـی یاسای سزادانی عێراقی، سزای بەسەر بکوژی خێزانەکەدا سەپاندووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، بکوژ، کە پزیشکێکی دەرمانسازی بە ناوی شیلان، لەگەڵ دایک و باوکی ئەو پزیشکە، کوشت، سزاکەی بریتییە لە سێ جار لەسێدارەدان.

بکوژەکە رۆژی 15-9-2020 هەلی کوتابووە سەر شوقەی ئەو خێزانە کوردە لە ناوچەی مەنسور لە بەغدا و هەرسێکیانی کوشتبوو، دواتر بەرەو هەولێر هەڵاتبوو.

رۆژی دواتر، هێزی دژەتیرۆری کوردستان لە هەولێر بکوژەکەی دەستگیر کرد و رادەستی هێزە ئەمنییە عێراقییەکانی کرد.