كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە قەزای ڕواندز جێبەجێ دەکرێن

قایمقامی قەزای ڕواندز ئاشكرای کرد لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، دەستمان كردووە بە تەواوكردن و جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری.

 ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای ڕواندز بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بە گوژمەی 450 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، دەستمان كردووە بە جێبەجێکردنی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری، لەوانە دانانی شۆستە و چاككردنی شەقامەكان و قیڕتاوكردنی گەڕەكەكانی (شەهیدان، بانەزێوك و نەورۆز) لە شاری رواندز، كە لە ساڵی 2014وە بەهۆی قەیرانی داراییەوە كارەكانیان راگیرابوون".

گوتیشی: "ئەم پرۆژانە لەلایەن كۆمپانیای (بێرۆ)وە جێبەجێ دەكرێن، هەروەها لە پلان و بەرنامەماندایە چەندین پڕۆژەی تری خزمەتگوزاری، بەم نزیكانە لە سنوورەكەمان جێبەجێ بكەین".