قەڵادزێ.. ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

قەڵادزێ.. ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

ئەمشەو لە شاری قەڵادزێ ماتۆڕسیکلێک کە بە شۆفێر و سەرنشینێکەوە وەرگەڕا و لە ئەنجامدا یەکێکیان گیانی لەدەست دا و ئەوی دیکەیان بە سەختی بریندار بوو.

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین بە(باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمشەو ماتۆڕسیکلێک لە دەروازەی قەڵادزێ وەرگەڕاو بەو هۆیەشەوە شۆفێرەکەی بەناوی ( خ . م. ع ) لەدایکبووی ساڵی 2002 پیشەی شوان دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین گیانی لەدەست دا و سەرنیشینەکەشی کە لەگەڵ خۆی شوان بووە بە سەختی بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکەشی بەڕێدەکرێ بۆ سلێمانی".

گوتیشی: "بە گوتەی کەسوکارەکەی کوڕەکەیان و سەرنشینەکەی لە سنووری قەڵادزێ شوانکارییان بۆ مەڕدارێک کردووە، بە گوتەی مەڕدارەکەش وەکو هەموو ڕۆژێک ئێواران گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام لەڕێگا وەرگەڕاون".