مێدیاكانی یۆنان، به گرنگییه‌وه باسی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن و ئاماژه‌یان به گرنگی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان كرد.
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ردانێكیدا بۆ ئه‌ورووپا، چه‌ندان دیداری گرنگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای به‌لجیكا و یۆنان ئه‌نجام دا.
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاندبوو: ئه‌و سه‌ردانه بۆ به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا زۆر سه‌ركه‌وتوو و پێویست بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه له ده‌ستپێكى كابینه‌ى نۆیه‌مه‌وه، به‌رنامه‌یه‌كى تێروته‌سه‌لى هه‌بوو، به تایبه‌ت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان و به‌هێزتركردنى له‌وه‌ى كه هه‌بوو.
ئه‌وه‌شی بیرهێنایه‌وه، كه له مانگى 11ى ساڵى ڕابردوودا چه‌ند دیدارێك ئه‌نجام دران و سه‌رۆكى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانى هۆڵه‌نداى كرد.