به‌رده‌ مێژووییەکەی ماوه‌ت دەکرێتە سەکۆیەکی گه‌شتياری
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌رده‌ مێژووییەکەی ماوه‌ت دەکرێتە سەکۆیەکی گه‌شتياری

قایمقامى ماوه‌ت ڕای گه‌یاند ئه‌و به‌رده‌ مێژووییه‌ى له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا له‌ ناوچه‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌، هەر لە ماوەت ده‌كرێته‌ سه‌كۆیه‌كى گه‌شتیاریى شوێنه‌وارى.

كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامى ماوه‌ت به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: "ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌ناو زه‌وی هاووڵاتییه‌كى قه‌زاى ماوه‌ت به‌ردێكى مێژوویى دۆزرایه‌وه‌ كه‌ چه‌ند نووسراوێكى له‌سه‌ر بوو، له‌پێناو زانینى جۆرى نووسینه‌كه‌ نموونه‌ى نووسینه‌كه‌مان داوه‌ته‌ كه‌سانى شاره‌زا".

گوتیشى: "ئه‌و به‌رده‌ ناگوازینه‌وه‌ بۆ مۆزه‌خانه‌ و شوێنه‌ كه‌له‌پوورییه‌كان و به‌نیازین هه‌ر له‌ناو ماوه‌ت بیكه‌ینه‌ سه‌كۆیه‌كى گه‌شتیاریى شوێنه‌وار كه‌ هێمایهکە‌ بۆ كۆنى و مێژوو و ئاوه‌دانیى ماوه‌ت".