کەرکووک.. كچێک خەڵاتی باشترین ئەکتەری پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆیی نەجەفی بەدەست هێنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەرکووک.. كچێک خەڵاتی باشترین ئەکتەری پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆیی نەجەفی بەدەست هێنا

لە پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆی شاری نەجەفی باشووری عێراق، تیپی شانۆی كەركووك، بە شانۆیەک بەشدارییان تێدا كرد و كچە ئەکتەرێکی کورد وەک باشترین ئەكتەری فێستیڤاڵەكە هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە 13/6/2021 سیروان عومەر، بەرپرسی لقی كەركووكی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆیی نەجەف، تیپی شانۆی كەركووك بە شانۆگەرییەك لەژێر ناونیشانی (هەوڵ و كۆشش) لە دەرهێنانی قاسم غەمگین، وەك تاكە نوێنەری پارێزگای كەركووك بەشدار بوون و سەركەوتنیان بەدەست هێنا".

گوتیشی: "ئەكتەری شانۆگەرییەكە كە شانۆكار خاتوو زەینەب ڕائید بوو، وەك باشترین كچە ئەكتەری فێستیڤاڵی شانۆی نەجەف  دیاری كرا و خەڵاتی پێ بەخشرا، بۆیە ئێمە وەكوو لقی كەركووكی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان پیرۆزبایی ئەو سەركەوتنە دەكەین و بڕیارە لە ئایندەدا هەمان شانۆگەریی لە كەركووكیش نمایش بكەن".