شاری عەفرین بۆردومان کرا و 18 هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شاری عەفرین بۆردومان کرا و 18 هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەست دا

ئێوارەی ئەمڕۆ شاری عەفرین-ی رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرا چەند مووشەکێک بەر نەخۆشخانە و قوتابخانە و ماڵی هاووڵاتییان کەوتن، بەو هۆیەوە 18 هاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەست دا و 35 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، چوار مووشەک بەر ناوەندی شاری عەفرین کەوتوون، مووشەکێک بەر نەخۆشخانەی گشتیی شارەکە کەوتووە، یەکێک لە شەهیدەکان پزیشکێکە کە مووشەکێک بەر ماڵەکەی کەوتووە.

شیاوی ئاماژە پێدانە تاوەکو ئێستا هیچ هێز و لایەنێک بەرپرسیارییەتی ئەو بۆردومانەی ئێوارەی ئەمڕۆی لە ئەستۆ نەگرتووە.