ئەم میوەیە بۆ ددان بەسوودە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەک دەگوترێ، خواردنی رۆژانەی یەک سێو تەندروستی بۆ مرۆڤ مسۆگەر دەکات، پزیشکانیش هەمیشە جەخت دەکەنەوە، کە سێو یەکێکە لەو میوە بەسوودانەی، کە پێویستە رۆژانە سوودی لێ وەربگرن.

پسپۆران و پزیشکان لە گۆڤاری تەندروستیی (سێو)دا، سوودێکی تری ئەم میوەیە ئاشکرا دەکەن، ئەویش کاریگەریی سێوە لەسەر تەندروستیی ددانەکان، واتە خواردنی رۆژانەی سێو کاریگەریی هەیە لەسەر پاکوخاوێنیی ناو دەم و بەکترییاکان لەبەین دەبات، هەروەها ددانەکانیش لە پووکبوون دەپارێزێت.

جێی باسە، سێو بەهۆی ئەوەی هەڵگری فیبریی خۆراکییە، دەم و ددان وەکوو پێویست خاوێن دەکاتەوە و لە پووکبوون دەیانپارێزێت.