ئاسایشی یەکێتی ھەڕەشەی کوشتن لە د. باخان ئازاد دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاسایشی یەکێتی ھەڕەشەی کوشتن لە د. باخان ئازاد دەکات

دایکی د. باخان: من برازای مام جەلالم بەڵام دەڵێن نابێ وابڵێی بۆ ئەوەی میرات وەرنەگرم

دایكی ئەو خانمە پزیشكە هەڵەبجەییەی كە ئاسایشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڕەشەی كوشتنی لێكردووە، برازای جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتیی كۆچكردووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئامۆزای هەقی یەكێك لە هاوسەرۆكانی یەكێتی و زڕئامۆزای هاوسەرۆكەكەی دیكەیە، بەڵام بە گوتەی خۆی، ”ئەوان حاشای لێ دەكەن“.

ئەمڕۆ شەممە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئامینە محەمەد ساڵح بورهان، دایكی باخان ئازاد، خانمە پزیشكی هەڵەبجەیی لە پرێس كۆنفرانسێكدا جەختی لەوە كردەوە كە لە لایەن ئاسایشی یەكێتییەوە هەڕەشەی كوشتنی خۆی و كچەكانی و منداڵی كچەكانیشی كراوە.

لە كۆتایی پرێس كۆنفرانسەكەدا نهێنییەكی دركاند و گوتی: ”من ئامینە محەمەد ساڵح بورهان، برازای هەڤاڵ مام جەلالم، ئەمان حاشای لێدەكەن لەبەر ئەوەی نە خوشكم هەیە نە برام هەیە، دەڵێن نابێ بڵێی كچی ئەوانم تاوەكوو میرات وەرنەگری“.

هەر لەمبارەیەوە بەختیار تاڵەبانی كە یەكێكە لە ئەندامانی بنەماڵەی تاڵەبانی، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی: ”د. باخان ئەگەر کەسێکی پاک و بێگەرد نەبووایە، ئێستا ئەویش وەک خزمەکانی دیکە وەزیر و پەرلەمانتار دەبوو، پیاویش نەبوو هەڕەشەی گرتن و کوشتنی لێبکات، چونکە باپیری کە دەکاتە شەهید شێخ حەمە ساڵح، برای حەقی شێخ جەنگییە و زڕ برای جەلال تاڵەبانیشە، واتا دایکی باخان ئازاد ئامۆزای هاوسەرۆکانی یەکێتییە، کاتێک ئەوان لەناو شۆڕشدا خەباتیان دەکرد، ئەمانەی ئێستا هەموو شتێکن، ئەوکات ناویان لە کولەکەی تەڕیشدا نەبوو“.

ئەوەشی نووسیوە كە وەك وەفایەك بۆ خاڵێكی باخان ئازاد كە لە راپەڕیندا هەڵوێستێكی جوامێرانەی بەرامبەر نواندووە، ئەم بابەتەی خستۆتە ڕوو.