سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە هەولێر
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای گەشتێک بۆ بەلجیکا و یۆنان و ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە، گەیشتەوە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت لەو گەشتەیدا بۆ وڵاتانی ئەورووپا، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، سەرۆک وەزیرانی فلاندەرز، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆبووەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتانە و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکەی تاووتوێ کرد.