سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی یۆنان كۆبوونەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی یۆنان كۆبوونەوە

ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و نیكۆس دێندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان لە ئەسینا كۆبوونەوە.

لەمبارەیەوە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی "گفتوگۆیەکی بەرهەمدارم هەبوو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یۆنان نیکۆس دێندیاس لە کاتی نیوەڕۆخواندا، گفتوگۆمان لەبارەی هاوئاهەنگی و بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە كرد".

لای خۆیەوە نیكۆس دێندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "تویتەر"دا نووسیویەتی "لە کاتی نیوەڕۆخوانێکدا لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا، دوایین پێشڤەچوونەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستمان تاوتوێ کرد".

جێی باسە هەر ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە ئەسینای پایتەخت کۆبووەوە و لە دیدارێكدا سەرۆک وەزیرانی یۆنان سەردانەكەی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە سەردانێکی مێژوویی ناوبرد.