بانکی ناوەندیى عێراق ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی بەهای دینار و دۆلارەوە بڵاودەكاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بانکی ناوەندیى عێراق ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی بەهای دینار و دۆلارەوە بڵاودەكاتەوە

ئەمڕۆ هەینی بانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرای كرد بەهای خەرجكردنی دۆلاریان بەرانبەر دینار جێگیر كردووە و رێوشوێنى دیکەش دەگرنەبەر بۆ جێگیرکردنى نرخى دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی.

بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا كە ئەو نرخەى کۆتایی ساڵی 2020 دیاری کرا بۆ دۆلار لەسەر بنەماى توێژینەوەى قووڵ بووە بۆ دۆخى ئابوورى و دارایی، ئامانجى سیاسەتى نەختینەیی بووە.

هەروەها ئاشکراشی کردووه كە ئەو دەنگۆیانەی باس لە دابەزینی بەهای دینار دەكەن تا ئاستی 2400 دينار لە بەرانبەر دۆلارێكدا، دوورە لە راستییەوە، بەڵكو ئاماژەی داوە بەوەی نرخى دۆلار سەقامگیر دەبێت بەهۆى ئەو رێوشوێنانەى بەم دواییە گیراوەتەبەرئ