لە سلێمانى ته‌رمى ئافره‌تێك به‌ سووتاوى دۆزرایه‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە سلێمانى ته‌رمى ئافره‌تێك به‌ سووتاوى دۆزرایه‌وه‌

ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌ گه‌ڕه‌كێكی شارى سلێمانى ته‌رمى ئافره‌تێك به‌ سووتاوى دۆزرایه‌وه‌، كە شوێنەواری گوللەش بەسەر جەستەیەوە بووە.

به‌پێى زانیارییه‌كانى (باسنیوز) كه‌ له‌ سه‌نته‌رى فریاكه‌وتنى سلێمانى پێیدراوه‌، ئه‌مڕۆ ته‌رمى ئافره‌تێكى بێناسنامه‌ له‌ خانوویه‌كى گه‌ڕه‌كى عه‌زیزاواى شارى سلێمانى دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ئافره‌ته‌كە شوێنەواری سێ فیشه‌ك بەسەر جەستەیەوە دیار بووە و پاشان سووتێندراویشه‌، بۆ زانینی هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانەكەى، ڕه‌وانه‌ى پزیشكى داوه‌رى كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وە‌ش له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستى پێكردووه‌.