لە كۆیە ڕووداوێكى هاتوچۆ دوو قوربانی لێ كەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە كۆیە ڕووداوێكى هاتوچۆ دوو قوربانی لێ كەوتەوە

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌ ئه‌نجامى ڕووداوێكى هاتوچۆدا له‌ سنوورى قه‌زاى كۆیه‌، دوو هاووڵاتى بریندار بوون.

زاهیر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى كۆیه‌ به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند کاتژمێر 4.30 خوله‌كى ئێواره‌ى ئەمڕۆ لە رێگای دەشتی کۆیە، ئۆتۆمبیلێكى جۆرى پیكاب وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه‌ دوو سه‌رنشینى ئۆتۆمبیله‌كه‌ بریندار بوون.

گوتیشى به‌پێى ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ڕووداوه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامى خێرا ڕۆیشتن و پابه‌ندنه‌بوونى شوفێره‌كه‌وه‌ بووه‌ به‌ ڕێنماییه‌كانى هاتوچۆ.

باسى ئه‌وه‌شى كرد برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ و‌ لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستى پێكردووه‌.