دەست بە دروستکردنی شوێنی حەوانەوە بۆ ئاوارە زیانلێکەوتووەکانی كەمپی شاریا کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دەست بە دروستکردنی شوێنی حەوانەوە بۆ ئاوارە زیانلێکەوتووەکانی كەمپی شاریا کرا


دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ئاگرێکی گەورە لە خێوەتی ئاوارەکانی شنگال لە کەمپی شاریا کەوتەوە، دەیان خێوەت و کەلوپەلی هاووڵاتییان سووتا، ئەمڕۆ بە کەرەستەی بلۆک و چیمەنتۆ، دەست کرا بە دروستکردنی شوێنی حەوانەوە بۆ ئەو ئاوارانەی زیانیان بەرکەوتبوو.

دلاوەر پەھلەوی بەرپرسی پەیوەندی و راگەیاندنی نووسینگەی دهۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ (باسنیوز) رای گەیاند "دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا ئاگرێک لە کەمپی شاریا کەوتەوە، کە ئاوارە کوردەکانی ئێزدی لە سنووری دهۆک تێیدا نیشتەجێن، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە نوێنەرایەتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی کەمپەکەی کرد و بڕیاری ئەوەش درا، کە جارێکی دیکە کەمپەکە بخرێتەوە خزمەت ئاوارەکان و ئەمجارە لەجیاتی خیوەت، بە بلۆک و کۆنکرێت ژووری حەوانەیان بۆ دروست بکرێ”.

گوتیشی: "ئەمڕۆ هەینی، 11ی 6ی 2021، دەست بە دروستکردنی ژووری حەوانەوە بۆ ئەو ئاوارانە کرا و هەموو کەرەستەیەکی ئاوەدانکردنەوەش ئامادە کراون و هەوڵ دەدەین لە زووترین کاتدا ژووری حەوانەوە بۆ ئەو ئاوارنە دروست بکەین”.

رۆژی هەینی، 4 6 2021، ئاگرێكی گەورە له‌ به‌شێك لە خێوه‌ته‌كانی كه‌مپی شاریا له‌ سنووری پارێزگای دهۆك كه‌وتە‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ 370 خێوەتی ماڵە ئاوارەكان سووتا و زیانی گەورەی لێ كەوتەوە.