ته‌ندروستیی عێراق ئاماری نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ته‌ندروستیی عێراق ئاماری نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند

ئەمڕۆ هەینی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له ‌سه‌رانسه‌ری وڵاتەكە به ‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له ‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 46 هه‌زار و 68 كه‌س ئه‌نجام دراوه‌ و تووشبوونی چوار هه‌زار و 320 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه.‌

زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له‌ ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا‌ تۆمار كرا، كه‌ بریتییه‌ له‌ 995 حاڵه‌ت.

وه‌ك له ‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 20 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه و چوار هه‌زار و 130 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له ‌په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.