بۆ یەكەم جار فیلمێكی هانی لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان پیشان دەدرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بۆ یەكەم جار فیلمێكی هانی لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان پیشان دەدرێت

هانی موجتەهیدی خانمە گۆرانیبێژی کورد، بۆ یەکەم جار لە فیلمێكی سینەماییدا بە ناوی "بێ نیشتمان" دەردەكەوێت، كە سێیەمین بەرهەمی سینەمایی توورەج ئەسڵانی دەرهێنەر و سینەماكاری كوردە و بەم زووانە لە سینەماكانی هەرێمی كوردستان پیشان دەدرێت.

هانی لە فیلمەكەدا وەکو ئەکتەر ڕۆڵی بینیوە و بڕیارە ئەم جەژنی قوربانە، لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان پێشان بدرێت.

فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" لە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد ئەسڵانییە و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد مووڤی"ە.

لە "بێ نیشتمان"دا کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی تورکیا، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی لەگەڵ هانی موجتەهیدی ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: شوان عەتوف، جاهید شاهین یاڵچین، بوڵه‌نت کاسێر، ڕێکێش شەهباز، بەنگین عەلی، بەڕۆژ ئاکرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسک ڕەحیم زادە، هاکار عەبدوالقادر محەمەد، تەها عەبدوالکەرەم ئەبووبەکر، رەواڵ نەزائێف م. عەلی، ئاسۆ ڕەفیق و هەورامان و چەندین ئەکتەری دیکە.