سەرۆک وەزیرانی یۆنان: سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانێکی مێژووییە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆک وەزیرانی یۆنان: سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانێکی مێژووییە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی یۆنان کۆبوونەوە

ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە ئەسینای پایتەخت کۆبووەوە و سەرۆک وەزیرانی یۆنان سەردانی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە سەردانێکی مێژوویی ناوبرد.

لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە دووپات کردەوە، بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و ئالوگۆڕی بازرگانیدا، هيواشی خواست کە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە هەرێمی کوردستان ببینێت.

سەرۆک وەزیرانی یۆنان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیشان دا و بە سەردانێکی مێژوویی ناوبرد کە یەکەم جارە سەرۆک وەزیرانێکی هەرێمی کوردستان سەردانی یۆنان دەکات.

سەرۆک وەزیرانی یۆنان، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئاماژەشی بەوەدا کە بەم نزیکانە، بە یاوەری شاندێکی باڵای حکومی و وەبەرهێنەرانی یۆنانی، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، پەرەسەندنەکانى ناوچەکە بەگشتى، ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆر و شەڕى داعش، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.