وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی بڵاوبوونەوەی وێنەی شوێنی کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئارد ڕوونکردنەوە دەدات.

بەپێی ڕوونکردنەوەیەکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکیشی بۆ  (باسنیوز) نێردراوە، هاتووە: "ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و میدیا بەڕێزەکان ئاگادار دەکەینەوە ئەو وێنەیەی بڵاو کراوەتەوە گوایە شوێنی کارگەکانی بەرھەمھێنانی ئاردە، لێرەوە وێنەی شوێنی ھەلگرتنی ئارد بە ھاوپێچ لەگەل ئەو وێنەی کە بلڵاو کراوەتەوە بڵاو دەکەینەوە کە ئەو شوێنە دوور و نزیک پەیوەندیی بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیەوە نییە".

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی داوا دەکات میدیاکان لەو بابەتانە وردتر بن، هاتووە: "داواش لە سەرجەم میدیا بەڕێزەکان دەکەین بۆ دڵنیابون لەو گەنمەی دەکرێتە ئارد و شوێنی ھەڵگرتنی گەنم سەردانی شوێنەکان بکەن و راستی و دروستیی بابەتەکە نیشانی خەڵکی کوردستان بدەن و دوورکەونەوە لە ھەواڵی ناڕاست".