لە گەرمیان پۆلیسێك بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە گەرمیان پۆلیسێك بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

ئەمڕۆ هەینی لە شاری كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، پۆلیسێک بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا و شۆفێرەکەش هەڵاتووە و دواتر دەستگیر كراوە.

لەمبارەوە موقەدەم عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ هەینی 11/6/2021 ئاگاداریان كراینەوە، پۆلیسێك بە روودای هاتوچۆ گیانی لەدەست داوە".

گوتیشی: "ئەو پۆلیسە ناوی (ئەركان عودەین ئیبراهیم)ە و لەدایكبووی ساڵی 1977 بووە و لە بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی كەلار بووە، ئۆتۆمبیلێك لە جۆری بی ئێم لێی داوە و شوفێرەکەش هەڵاتووە و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراوە".

ڕاشی گەیاند: " لە ماوەی ئەمساڵدا ئەوە یەكەم حاڵەتی مردنی پۆلیسە لە ناوچكە کە بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دابێت".