لە سنووری كەركووك هاووڵاتییەک رفێندرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە سنووری كەركووك هاووڵاتییەک رفێندرا

ئەمڕۆ هەینی لە سنووری كەركووك تیرۆریستانی داعش كەسێكیان ڕفاندووە و دواتر بەهۆی كاریگەریی ئەو رفاندنەوە، برایەكی رفێندراوەكە گیانی لەدەست داوە.

لەمبارەوە عەمید کاوە غەریب، بەڕیوەبەری پۆلیسی کەرکووک بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "هەواڵی ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییە ڕاستە و دواتر وردەکاری رادەگەیەنین".

راشی گەیاند: "بۆ مردنی كەسێك بەهۆی كاریگەریی بینینی دیمەنی رفاندنەكە ئاگادار نین".

 هاوکات زاهیر محەمەد، شایەتحاڵێك لە سنووری باشووری کەرکووک ئەمڕۆ هەینی بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لە شاری كەركووك تیرۆریستانی داعش هاووڵاتییەكیان رفاندووە و برایەكی کەسە ڕفێندراوەکە بەهۆ كاریگەریی ئەو رووداوەوە گیانی لەدەست داوە".