بەوێنە.. لە ڕواندز گەنجێک وێنەی گەشتیاران لەسەر تیشێرت چاپ دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. لە ڕواندز گەنجێک وێنەی گەشتیاران لەسەر تیشێرت چاپ دەکات

کوڕە گەنجێکی دانیشتووی رواندز، لە هاوینەهەواری جوندیان، شوێنێکی تایبەتی کردووە بە کۆپیکردنی وێنەی گەشتیاران لەسەر تیشێرت و جلوبەرگەکانیان، لەم رێگەیەوە هەلی کاری بۆ خۆی دۆزیوەتەوە.

 دیار موتەڵیب، گەنجە بەهرەمەندێکی دانیشتووی قەزای رواندز، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمساڵ لەگەڵ کردنەوەی شوێنە گەشتیارییەکان، لە هاوینەهەواری جوندیان شوێنێکم تایبەت کردووە بە هونەری کۆپییکردنی وێنە لەسەر تیشێرت و جلوبەرگی گەشتیاران، لەم ڕێگایەشەوە توانیومە رۆژانە بڕە پارەیەک بەدەست بهێنم".

 گوتیشی: "گەشتیاری واهەیە داوا دەکات وێنەکەی ڕاستەوخۆ بگرم و بۆی لەسەر تیشێرتەکە چاپ بکەم، هی واش هەیە خۆی وێنەکەی پێم دەدات و جلوبەرگێک لەسەر قیاسی خۆی دیاری دەکا بۆ چاپکردنی وێنەکە لەسەری، زیاتریش بۆ منداڵاکانیان داوای دەکەن".

ئەو گەنجە ئاماژەی بەوەش دا: "جگە لە خۆم، ساڵانێکە دوو گەنجی دیکەی خاوەن بەهرە لە شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری رواندز ئەم کارە دەكەن کە چەندین کەسیان فێری ئەم بەهرەیە کردووە و هەلی کاریان بۆ ڕەخساندوون".