كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان ده‌ستی پێكرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان ده‌ستی پێكرد

ئەمڕۆ هەینی لە ئەسینا پایتەختی یۆنان، كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، کریاکۆس میتسۆتاکیس، ده‌ستی پێكرد.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌لجیكا، دوێنێ پێنجشەممە گه‌یشته‌ یۆنان و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هەینی ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ بكات.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی دوێنێی میدیای حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەو سەردانەدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنه‌كانى ناوچەکە و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان، بەتایبەتی دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری و وەبەرھێنانی یۆنانی لە ھەرێمی کوردستان دەکات.

پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌سینا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌لجیكای كرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا، سه‌رۆكی هه‌رێمی فلانده‌رز ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا كۆبووه‌وه‌.