لە هەولێر گەنجێک کە هەوڵی خۆکوشتنی دا لە مردن ڕزگار کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە هەولێر گەنجێک کە هەوڵی خۆکوشتنی دا لە مردن ڕزگار کرا

بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە بەرزەپردی شۆڕش و لەسەر شەقامی ٦٠ مەتری، گەنجێک کە هەوڵی خۆکوشتنی داوە، لەلایەن کارمەندانی هاتوچۆ و پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێرەوە توانراوە لە مەرگ ڕزگار بکرێت.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەمبارەوە لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە: "بەهۆی ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئەو گەنجە لەگەڵ هاوڕێیەکی تووشی ڕوداوی هاتووچۆ بووبوون و هاوڕێکەی لەسەر هەمان بەرزەپرد گیانی لەدەست دابوو ،ئەویش وەکوو هاوسۆزی و هاوخەمییەک بۆ هاوڕێکەی، گەڕابووەوە هەمان شوێن بۆ خۆکوشتن، بەڵام بە دەستخۆشیەوە کارمەندانی هاتووچۆی هەولێر و کارمەندانی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر توانیان لە دواساتەکاندا ڕزگاری بکەن".